ترەمپ هێڵی سور بۆ حەماس دادەنێت

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1409 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئەمریکا هیوادارە و پێشبینی دەکات حەماس ڕازی بێت بە پلانەکەی بۆ غەززە، هەروەها دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هێڵی سور بۆ هەر وەڵامێکی بزوتنەوەکە دادەنێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ڕەتکردنەوەی پلانەکە لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە، لیڤیت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند"ئەوە هێڵی سورە کە سەرۆکی ئەمریکا دەبێت دایبنێت و دڵنیام کە دەیخاتە ڕوو".

ترەمپ ڕۆژی سێشەممە سێ تا چوار ڕۆژ مۆڵەتی بە حەماس دا بۆ قبوڵکردنی ئەو پلانەی کە ئەمریکا بۆ غەززە پاڵپشتی دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە سەرچاوەیەک لە حەماس بەکەناڵی ئەلعەرەبیەی ڕاگەیاندووە، حەماس پلانەکەی ترەمپ پەسەند دەکات، بەڵام داوای هەندێک ڕونکردنەوەو گۆڕانکاری و گەرەنتی دەکات.
ئ.ە