شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسییو بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایدهگهیهنێت، "لەمانگی ئەیلولدا 61 بومەلەرزەیان لەهەرێم تۆمارکردوە کە بەشی زۆریان لەسلێمانیو گەرمیان بون".
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشكرایكردوه، بەگوێرهى ئاماری مانگی ئەیلولی ساڵی 2025، ئەو بومەلەرزانەی لەلایەن تۆڕی بومەلەرزەی کوردستانەوە تۆمارکراون ژمارەیان 314 بومەلەرزە بوە، بەڵام ژمارەی ئەو بومەلەرزانەی لەناو هەرێم ڕویانداوە، بریتیبون لە 61 بومەلەرزە.
ئهوهش هاتوه، "بەرزترین گوڕی بومەلەرزە کە لەهەرێم تۆمارکرابێت لەناوچەی گەرمیان بوە بەگوڕی 3.3 لەڕۆژى 1ى 9ى 2025 بەدوری 19کیلۆمهتر لەکەلار ڕویداوە".
زۆرترین تۆماری بومەلەرزەش لەسنوری پارێزگای سلێمانیو ناوچەی گەرمیان بوە کە بریتیبوە لە 53 ڕوداوی بومەلەرزە، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت کە شهش ڕوداوی بومەلەرزەی هەبوەو لەپارێزگای دهۆکیش تهنها دوو بومەلەرزە تۆمارکراوە.