شارپرێس:
دوای ئەوەی لەدیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا، مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د پەرلەمانتاری عێراقی‌و دوباره کاندید بۆ په‌رله‌مانى عێراق ڕەخنەی توندی ئاراستەی سودانی‌و حکومەتەکەی کردوە، له‌به‌رامبه‌ردا سودانى داواده‌كات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕێگه‌ى پێنه‌درێت دوباره به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردندا بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، دوای دیمانە تەلەفزیۆنیەکە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایەکی فەرمی ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق کردوەو تێیدا داوایکردوە ناوبراو لەھەڵبژاردن دوربخرێتەوە.
سەنەد لەپەڕەی تایبەتی خۆی زانیارییەکانی پشتڕاستکردوه‌تەوەو کە سەرۆک وەزیران داوای دورخستنەوەی کردوە لەھەڵبژاردن،بەڵام تائێستا کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی داواکەی سودانیان نەداوەتەوە.