شارپرێس:
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مسۆگەرکردنی ناردنی موچە بڕیاردراوە مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆ بلۆک بکرێت.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ڕایگەیاند، لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپێردراوه مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆ ئاماده‌بکات.
ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە مانگانە هەر کاتێک پارەی موچە ئامادەبوو، راستەوخۆ 120 ملیار دینارەکە رەوانەی بەغدا بکرێت‌و چیدی کێشەی دواکەوتنی موچە دروستنەبێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه، ته‌نها بۆ موچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌توانن بڕى 120 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام بۆ مانگه‌كانى دیكه، ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم‌و عێراق میكانیزمێكى دیكه بدۆزنه‌وه، چونكه هه‌رێم چیتر ناتوانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكات.