کۆمسیۆنی چارەسەری لەگەڵ یاساناسان کۆبووەوە

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 کۆميسیۆنی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ کۆمەڵەکانی بواری یاسا و یاساناسان کۆبووەوە.

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ١٣هەمین کۆبوونەوەی کۆميسیۆنەکە بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان، مەلیح گولسەرەن وتی، "ھیوادارین پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە دەستورێکی نوێی مەدەنی کە ھەموو گەلەکەمان لە ئامێز بگرێت بەرز ڕابگیرێت".

لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی سۆسیال دیموکرات کەمال ئاککورت وتی "پێویستە لە چوارچێوەی بنەمای ئاشتەوایی لە وڵات و ئاشتیی لە جیھاندا کار بکرێت".

هاوکات سەرۆکی گشتیی دەزگای توێژینەوە یاساییەکان حەسەن ئۆیماک ئاماژەی بەوەکرد"پێویستە ڕوون بکرێتەوە کە ئەم پڕۆسەیە دڵسۆزانەیە. پێویستە لە چوارچێوەی خشتەیەکی کاتییدا هەموو چەکەکان ڕادەست بکرێن یان لەناو ببرێن. بە هەمان شێوە پێویستە لە چەند پرۆسەیەکدا هەڵوەشاندنەوەی ئەو پێکھاتانەی پەیوەندیان بە ڕێکخراوەکەوە هەیە لە چوارچێوەی خشتەیەکی کاتییدا جێبەجێ بکرێت، پێویستە لە نزیکەوە چاودێری ئەم پرۆسەیە بکرێت".