شارپرێس:
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی لانی کەم ۱۸۷ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جێبەجێ کراوە.
ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ لانی کەم ۱۰۹ حاڵەت زیادیکردووە، ئەوەش بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو.
بەپێی ئەو ئامارانە، لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٥دا سزای سێدارەی لانی کەم ۱۸۷ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوەو ناسنامەی ۱۸۱ بەندکراو بە تەواوی ئاشکرا کراوە.
هەروەها لەو مانگەدا، سزای سێدارەی لانی کەم سێ بەندکراوی سیاسی لە پارێزگای فارس جێبەجێ کراوە.
ئ.ه