شارپرێس:
لەماوەی دوو ڕۆژدا مەجید ئەحمەدی سەرۆکی هەواڵگریی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەغدا لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق تاوتوێی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل و هەماهەنگی نێوانیان کردووە.
بەگوێرەی بەیاننامەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پرسی پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لەهێرشی سەر ئێران لە پێشەنگی دانوستانەکانی ئەحمەدی بووە لە بەغدا.
سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق باسیان لە هەماهەنگی عێراق و ئێران کرد سەبارەت بە پاراستنی ئاسمانی عێراق لە هەر پێشێلکارییەکی داهاتووی ئیسرائیل.
بەشێک لە سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، تاران پێشنیاری دانوستانی هاوبەشی عێراق و ئێرانی لەگەڵ ڕوسیا و چین و کۆریای باکور بۆ بەغدا کردووە بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی مۆدێرن.
ئ.ه