ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق ده‌ستیپێكردو تا 6ى ئێواره‌ به‌رده‌وامده‌بێت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2164 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەرگای بنکەکانی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق بەڕوی هاوڵاتییاندا کرایەوەو زیاتر لە 20 ملیۆن هاوڵاتیش مافی دەنگدانیان هەیە.


کاتژمێر 7ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی دوەمی 2025، دەنگدانی گشتیی لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان‌و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستیپێکردو تا کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوامدەبێت.

بەبەشداریی 20 ملیۆن‌و 63 هه‌زارو 773 دەنگدەر لەسەرتاسەری عێراق کە دابەشبون بەسەر هه‌شت هه‌زارو 703 بنکەی دەنگدان‌و 39 هه‌زارو 285 وێستگەی دەنگدان لەسەرتاسەری پارێزگاکانی وڵات کە تێکڕای ژمارەی دەنگدەران لەهەر بنکەیەکی دەنگدان نزیکەی دوو هه‌زارو 305 دەنگدەرە، پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان دەستیپێکرد. 

دەنگدان لە 18 بازنە بەڕێوەدەچێت‌و 8 هەزارو 703 بنکە کە بەگشتی 39 هەزارو 285 وێستگەی دەنگدان لەخۆ دەگرن بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئامادەکراون، لەم 18 بازنەیە سێ بازنە لەهەرێمی کوردستان‌و 15 بازنەش بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراقن.

هەرێمی کوردستان لەم سێ بازنەیە خاوەنی 46 کورسیی په‌رله‌مانى عێراقه‌و دەنگدەرانی کورد لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش لەبازنەکانی نەینەوا، کەرکوک، سەڵاحەدین، دیالەو کوردانی فەیلی لەبەغداش دەتوانن چەند کورسیی دیکە بۆ کورد بەدەستبهێنن.

په‌رله‌مانى عێراق 329 کورسیی هەیە کە لەم ژمارەیە 83 کورسی بۆ ژنان، 5 کورسی بۆ پێکهاتەی تورکمان‌و هەریەک لەکوردانی ئێزدی، شەبەک‌و فەیلی‌و باوەڕمەندانی سابیئەی مەندائییش کورسییەکیان دەبێت.

بەپەلە