شارپرێس:
محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌دوای به‌شداریكردنی له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن له‌كه‌شێكی ئارام‌و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت، "ئه‌مه‌ى ڕوو ده‌دات ئاهه‌نگى دیموكراسى گه‌لانى عێراقه".
محه‌مه‌د شیاع سودانی دوای ده‌نگدانی لەناوچەی کەڕادە مریەم لەبەغدا له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند، "پیرۆزبایی ئه‌م ئاهه‌نگه دیموكراسییه له‌گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی ده‌ستوری خۆیاندا جێبه‌جێكران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ڵبژاردنه‌كان پره‌نسیپی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه، له‌ئێستاشدا له‌كه‌شێكی سه‌لامه‌ت‌و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
باسی له‌وه‌شكرد، "حكومه‌ت گرنگییه‌كی زۆری به‌گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات داوه"، ستایشی "ڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی له ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردوه".