شارپرێس:
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، تا گیان لەجەستەماندا بێت لەپێناو ئێران تێدەکۆشین و سەردانانەوێنین و دەشڵێت، ئەگەر هەموو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان و ئەمریكا دژمان بن، ئێمە ڕادەست نابین و سەر دانانوێنین.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لەڕێوڕەسمێکدا ڕایگەیاند،" ئێمە پەیمانمان داوە کە تەنانەت ئەگەر هەموو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، بەرانبەرمان بوەستنەوە بۆ ئەوەی سەر دابنوێنین، ئێمە هەرگیز سەر دانانوێنین و ڕادەست نابین."
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەدۆخی وڵات کرد و وتی،" کێشەی زۆریان بۆ دروست کردوین و ڕوبەڕوی کەموکوڕی زۆر بوینەتەوە، بەڵام بەیەکگرتویی و هاودڵی بەسەر هەموو ئەم کێشە و نامەردییانەدا زاڵ دەبین".
هاوکات ئاشکرایکرد، "ئێمە برینەکانی کۆمەڵگە ساڕێژ دەکەین، تا گیان لەجەستەماندا بێت، لەپێناو ئێرانی ئازیز تێدەکۆشین."
باسی لەوەشکرد، "هەوڵ دەدەین کە شەرمەزاری میللەتی ئازیزی خۆمان نەبین و بەخێرایی و بەهێزەوە ژینگەیەکی گونجاویان بۆ فەراهەم دەکەین".