بژاردەکانی ترەمپ بۆ ئێران: پیتاندنی ئەتۆمی بۆ لەناوبردنی خامنەیی

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 732 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکی بەئاکسیۆسی ڕاگەیاند کە ئیدارەی ترەمپ ئامادەیە تاوتوێی پێشنیارێک بکات کە ڕێگە بەئێران دەدات پیتاندنی ئەتۆمی ئەنجام بدات بەمەرجێک هیچ ڕێگەیەک بۆ پەرەپێدانی بۆمب نەگرێتەبەر.


ئاژانسی "ئەکسیۆس" لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی ترەمپ ئامادەیە بەمەرج تاوتوێی پێشنیارێک بکات و  ئاشكراشیكردوە، ترەمپ بژاردەی سەربازی پێدراوە کە ڕاستەوخۆ ڕێبەری باڵا دەکاتە ئامانج.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە،  ئەمە تائێستا پێشنیارێكەو ئەگەر ترەمپ قبوڵی بكات، ئەو هەنگاوە وەک بەشێک لەدەرفەتێکی واشنتن دادەنرێت بۆ گەیشتن بەرێککەوتن بەو مەرجەی تاران بەتەواوی بەداواکارییەکانی ترەمپ ڕازی بێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە لایەنێکی دیکەی پلانەکانی ئیدارەی داهاتوی ترەمپی ئاشکرا کردوە، ئەگەر ترەمپ فەرمان بدات، پلان هەیە بۆ بەئامانجگرتنی چەند کەسایەتییەکی باڵا لەناو حکومەتی ئێران یان تەنانەت هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئەو وڵاتە.

بەرپرسەکان باسیان لەوەشکردوە، جێبەجێکردنی بژاردەی بەئامانجگرتنی کەسایەتییە کاریگەرەکانی ناو دەسەڵاتی ئێران، پێویستی بەهەماهەنگی و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی زیاترو وردتر هەیە، تاوەکو واشنتن بتوانێت بە وردی هەنگاوەکانی تاران و جوڵەی سەرکردەکانیان بخوێنێتەوە.

ڕاوێژکارێکی باڵای ترەمپ كەناوەكەی ئاشكرانەكردوە، بەئاکسیۆسی وتوە "پێنتاگۆن بۆهەر سیناریۆیەک ئامادەیەو یەکێک لەم سیناریۆیانە بریتین لەبەئامانجگرتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و موجتەبای کوڕی و مەلاکان".