شەرع نوێنەرێكی بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ هەسەدە دیاریكرد

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا بەنوسراوی فەرمی، عەمید زیاد عاییشی وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دیاریکرد.

 
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بڵاویكردەوە، ئەرکی عەمید زیاد عاییش جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 29ی کانونی دوەمی 2026ـە کە لەنێوان حکومەت و هەسەدە واژۆ کراوە، ب ئاراستەی بەدیهێنانی تەواوکاری و تێکەڵکردنەوە لەناوچەکەدا.
 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی دەوڵەت و لابردنی ئەو ئاستەنگانەیە کە لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدان.
 
سەرۆکایەتیی کۆمار دەڵێت "نوێنەرە نوێیەکەی سەرۆکایەتی کار بۆ کاراکردنەوەی خزمەتگوزارییە حکومییەکان دەکات بۆ هاوڵاتییانی نیشتەجێی ئەو ناوچانەی کە دەکەونە چوارچێوەی رێککەوتنەکە."
 
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت لەکۆتایی مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ، حکومەتی سوریاو هەسەدە ڕێککەوتنێكیان واژر كرد.

زیاد ئەلعایش کێیە؟

١. پلەی سەربازی: عەمیدە لەسوپای سوریاو یەکێکە لەئەفسەرە باڵاكانی ئەو وڵاتە کە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو لەناوخۆی وڵات مایەوەو بەشداریی لەڕێکخستنەوەی کاروباری سەربازیی قۆناغی گواستنەوەدا کرد.

٢. پێگەی لەحکومەتی نوێ: زیاد ئەلعایش لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری سوریاوە وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی دەستنیشان کراوە. 
٣. ئەرکی سەرەکی: ئەرکی سەرەکی ئەو، سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ی کانونی دوەمە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).