هاوپەیمانان هێزەكانیان لەسوریاوە بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازنەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕوانگەی سوری بۆ میدیای پارتی ئاشكراكردوە، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کردوە بەکشانەوە لەبنکەی قەسرەک کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکەو بەرەو هەرێمی كوردستان چون. لەكاتێكدا ترەمپ بڕیاری داوە هێزەكانیان لەتەواوی سوریا بكشێنێتەوە.


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی ئاشكراكردوە، هێزەکانی ئەمریکا لەپارێزگای حەسەکە دەستیان کردوە بەکشانەوەی هێزەکانیان بەرەو هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، نزیکەی 100 بارهەڵگر لەهەرێمی کوردستانی عێراقەوە گەیشتونەتە بنکەکە و دەستیان کردوە بەبارکردنی کەلوپەل و ئامێرەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ جێهێشتنی شوێنەکە. 

ڕوانگەکە جەختی لەوە کردوەتەوە، نزیکەی 100 ئامێری قورس بەبارکراوی لەبنکەکە چونەتە دەرەوە، لەچوارچێوەی کاروانێکدا کە لەرێگەی دەروازەی سنوریی ئەلوەلیدەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ناوەندێکی توێژینەوەی ئەمریکی هۆشداری بەئیدارەی ترەمپ دەدات و دەڵێت، ئەگەر واشنتن بێ ستراتیجییەکی ڕون و بەشێوەیەکی ناوەخت لەسوریا بکشێتەوە، وڵاتەكە توشی هەمان چارەنوسی لیبیا دەبێت و دەڵێت،" سوریا دەبێتە گۆڕەپانی شەڕی هێزە بەوەکالەتەکان و گروپە توندڕەوەكان".