شارپرێس:
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق هۆشدارییه‌كی به‌په‌له له‌باره‌ی شه‌پۆلێكی به‌هێزی خۆڵبارین بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، شه‌پۆله‌كه له‌ئه‌نباره‌وه ده‌ستیپێكردووه و چه‌ندین پارێزگای دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه.، هاوكات كەشناسی هەرێمیش هۆشداری دەدات و دەڵێت، لەچەند كاتژمێری داهاتودا شەپۆلە خۆڵبارینەكە دەگاتە چەندین ناوچەی هەرێم.
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداریی دایه دانیشتوانی پارێزگای ئه‌نبارو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌كاتژمێره‌كانی داهاتودا شه‌پۆلێكی به‌هێزی خۆڵبارین به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كه‌شناسیی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه مه‌ودای بینین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و له‌ناكاو كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خێرایی با له ناوچه به‌رفراوانه‌كانی ئه‌نبار گه‌یشتووه‌ته نێوان (80-90) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆله، ده‌سته‌ی كه‌شناسی ڕایگه‌یاندوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كاتژمێره‌كانی ئێواره و شه‌ودا خێرایی با كه‌م بێته‌وه، به‌ڵام تۆز و خۆڵه‌كه به شێوه‌ی هه‌ڵواسراو له ئاسماندا دەمێنێتەوە.
هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئاسمانی هەرێم لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانی بەیانی تاکو ئێوارە لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک نمە باران دەبارێت و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆش پێشبینی دەکرێت کاریگەری درێژ ببێتەوە بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکانی تر و نمە باران ببارێت و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری خۆڵبارین هەیە و مەودای بینین کەمدەبێتەوە.