شارپرێس:
سەرۆك كۆماری ئێران بۆ یەكەمینجار، دانی بەوەدا نا كەبەهۆی جەنگەوە لەقۆناغێكی سەختدان و دەڵێت،" دەبێت لەگەڵ هاوڵاتیانمان ڕاستگۆبین".
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگه‌یاند، توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ده‌سته‌به‌ركردنی دۆلاری پێویستمان بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین نییه.
دەشڵێت،" نرخه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه... ئێمه له‌جه‌نگداین و ده‌بێت سه‌ختی قبوڵ بكه‌ین.
جەختیش دەكاتەوە، كەناتوانن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه و وتی،" ده‌بێت ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان
سەرۆك كۆماری ئێران وتیشی،"ناتوانین بڵێین دوژمن تێكده‌شكێت و ئێمه له‌پێشكه‌وتنداین.
مەسعود پزیشكیان قۆناغە سەختەكەی ڕاگەیاندو ئاشكرایكرد كەئه‌گه‌ر بارودۆخی وزه وه‌ك ئێستا به‌رده‌وام بێت، ڕوبه‌ڕوی كێشه ده‌بنه‌وه‌و هه‌مووان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكر، ده‌بێت چاوه‌ڕوانییه‌كانمان دابه‌زێنین و واقیع قبوڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕوبه‌ڕوو ببینه‌وه.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدان باسلەوەكرد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بژێوی هاوڵاتیانمان، به‌ڵام سنورێك بۆ هه‌وڵه‌كانمان هه‌یه.
