كەشتییەكی ئێران گەمارۆكانی ئەمریكای شكاندو هورمزی پێپەڕاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیایی فەرمی ئێران ئاشكرایدەكات، كە كەشتییەكی نەوتهەڵگری وڵاتەكە توانیویەتی گەمارۆكانی ئەمریكا تێپەڕێنێت و گەروی هورمزی ببڕێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فارس، کەشتییەکی نەوت هەڵگر وڵاتەکەیان، کە لەژێر سزاکانی ئەمریکادایە، توانیویەتی هێڵی ئابڵۆقە دەریاییەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکان لەگەروی هورمز ببڕێت و بەسەلامەتی بگاتە بەندەرەکانی ئێران.

ئەو ئاژانسە ئاماژەشی داوە، ئەم کەشتییە کە باری غازی شلکراوەی (LPG) هەڵگرتبوو، دوو هەفتە لەمەوبەر لەکەناراوەکانی وڵاتی هیندستان بینرابوو، کەشتییەکە توانیویەتی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو و بەبێ ئەوەی لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکاوە دەستنیشان بکرێت. 

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، دەریاڤانێکی ئەمریکایی لەسەر کەشتیی هێرشبەری USS Tripoli بەدوربین چاودێریی دەریای عەرەب دەکات. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییە توندەکەی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران کە ئێستا پێ دەنێتە هەفتەی شەشەمیەوە.



بەپەلە