شارپرێس:
ماڵپەڕێکی عێراقیی وادەی
خەرجکردنی موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرادەکات.
ماڵپەڕی "سۆمەرییە
نیوز"ی عێراق لەزاری ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقەوە ئاشکرایدەکات، ئەگەر تاکو
کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی هەرێم تەرازوی پێداچونەوەو لیستی موچە و
داهاتی ناوخۆی هەرێم رەوانەی بەغدا بکات، بەئەگەری زۆرەوە لەسەرەتای هەفتەی
داهاتوو تاکو پێش جەژنی قوربان موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکرێت.
لەبارەی موچەی
موچەخۆرانی عێراقەوە، "سۆمەرییە نیوز" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردوەتەوە،"
بەبڕیاری وەزیری دارایی لەسبەی سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و تاکو
پێش جەژنی قوربان موچەی سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان
دابەشدەکرێت ".