شارپرێس:
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە لەهێرشێکی چەکداریدا لەناوچەی تەرسوسی سەر بەپارێزگای مێرسین لەباکوری کوردستان چوار کەس کوژراون و شەش کەسی دیکەش برینداربون.
ماڵپەڕی "زەمان" ی تورکی بڵاویکردوەتەوە کە،"ئەو گومانلێکراوەی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشی چەکداری ئەنجامداوە لەچەند شوێنێکی جیاجیا لەناوچەی تەرسوس لەشاری مێرسین لەباشوری تورکیا (باکوری کوردستان) بەهەرەمەكی تەقەی كردوەو چوەتە ناو چێشتخانەیەکەوەو چەندین كەسی کوشتوە ".
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان بەپاڵپشتی هەلیکۆپتەر لەناوچەکە دەستیپێکردوە بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکە هەڵاتوەکە.