شارپرێس:
بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم
زانیاری نوێ لەبارەی هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج لەپێش جەژنی قوربان ئاشکرادەکات و دەڵێت، لیستی موچە ئامادەیە و دەست بە تەمویلکردنی دەکرێت.
هیوا ئەفەندى، سەرۆکى فەرمانگەى تەکنەلۆجیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى
کوردستان، ڕایگەیاند، لیستى مووچە بە سیستمى پەیڕۆڵ تەواو بووە و وردەکارى ژمێریاریی فەرمانبەران لە ئەپى KRDPASS دانراوە.
ئەوەشیخستەڕوو، بۆ تەمویلى مووچەى مانگى ئایارى مووچەخۆران، وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان و وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ، کارەکانیان دەستپێدەکەن.
هاوکات، ماڵپەڕی "سۆمەرییە نیوز"ی عێراق لەزاری ئەندامێکی
پەرلەمانی عێراقەوە ئاشکرایدەکات، ئەگەر تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی
هەرێم تەرازوی پێداچونەوەو لیستی موچە و داهاتی ناوخۆی هەرێم رەوانەی بەغدا بکات،
بەئەگەری زۆرەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو تاکو پێش جەژنی قوربان موچەی مانگی
پێنجی موچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکرێت.