ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناتۆ کۆدەبنەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 59 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کۆدەبێتەوە.

 ئەم کۆبوونەوەیە بۆ یەکەمجارە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هێرشی تووندی کردەسەر هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ بەهۆی هەڵوێستیان بەرامبەر شەڕی ئێران. 

ناکۆکی ترەمپ و ئیدارەکەی لەگەڵ ئەندامانی ناتۆ پەرەی سەندووە، لەسەر شەڕ لەگەڵ ئێران و ڕاگەیاندنی پلانەکانی واشنتۆن بۆ کشانەوەی پێنج هەزار سەرباز لە ئەوروپا.

ڕوبیۆ بەر لە ڕۆیشتنی بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە سوید، وتی ترەمپ زۆر توڕەیە لە وڵاتانی ئەندام کە ڕێگەیان بە ئەمریکا نەداوە بنکەکانی سەر خاکەکەیان بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربهێنێت، بە تایبەتی ئیسپانیا.

ڕوبیۆ لە میامیەوە دەڵێت: "وڵاتانی وەک ئیسپانیا هەن کە ڕەتیدەکەنەوە ڕێگەمان پێبدەن ئەم بنکانە بەکاربهێنین باشە، بۆچی لە ناتۆدایت؟ ئەوە پرسیارێکی زۆر لۆژیکییە".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر دادپەروەرانە قسە بکەین، وڵاتانی دیکەی ناتۆ زۆر هاوکار بوون. بەڵام پێویستە باسی ئەم بابەتە بکەین.