ئەمریکا زۆرینەی مووشەکە دژەئاسمانییەکانی بۆ بەرگری لەئیسرائیل بەکارهێناوە

جیهان

42 خولەک پێش ئێستا‌ 37 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
پنتاگۆن هەڵسەنگاندن بۆ کۆگاکانی مووشەکیی خۆی دەکات لەدوای ئەو شەڕەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران بەڕێوەیان برد، کە بە ڕێککەوتنێکی ناسکی ئاگربەست کۆتایی هات کە لەلایەن ترەمپەوە ڕاگەیەندرا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ پێشخستنی چارەسەرێکی سیاسی بەردەوامن.

هەڵسەنگاندنەکانی پنتاگۆن کە بە وردی لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە خراوەتەڕوو، ئاشکرای کردووە کە سوپای ئەمریکا بەشێکی بەرچاو لە کۆگای مووشەکی پێشکەوتووی دژەئاسمانی لە ماوەی شەڕی ئەم دواییەی لەگەڵ ئێراندا بەکارهێناوە.

بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، سوپای ئەمریکا زۆر زیاتر لە خودی سوپای ئیسرائیل، تەقەمەنی پێشکەوتووی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل لە بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران خەرج کردووە.