شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بەسەرۆكایەتی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوەو ڕایگەیاند، چەند بڕیار‌و ڕاسپاردەیەك بۆ وەڵامدانەوەی هەر گۆرانكارییەكان لەدۆخی هەرێمیدا دەركردو ڕه‌تیشیكرده‌وه خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت بەتایبەت هەرێمی كوردستان.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ عه‌لی فالح الزیدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد بۆ تاوتۆیكردنی ئاڵنگارییه هه‌رێمییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ڵێت،" له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی ورد‌و درێژ له‌باره‌ی گرنگترین ئاڵنگاری و په‌ره‌سه‌ندنه هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه‌و كاریگه‌رییه‌كانی چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی له‌سه‌ر عێراق كرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات پلانه خۆپارێزگارییهكان بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوخۆیی خرانه‌ڕوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له‌پرسی سه‌روه‌ری نیشتمانی و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، لێپرسینه‌وه له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌شێوێنن و جهختكرایهسهر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی خاك و ئاسمانه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت هەرێمی كوردستان".
ڕاشیگه‌یاند كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئاماژه‌ی به‌گرنگی كاركردن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت، چه‌ند بڕیار و ڕاسپاردهیهكیشی ده‌ركرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌دۆخی هه‌رێمیدا.
