واشنتۆن ڕێگریی لە مووشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نەکرد

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

بەرپرسێکی ئەمریکی بە تۆڕی CNNی ڕاگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێگریی لە ئەو موشەکە بالیستییانەی ئێران نەکردووە کە شەوی ڕابردوو ئاڕاستەی ئیسرائیل کران، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە بەراورد بە خولەکانی پێشووی ململانێکان کە تێیدا ئەمریکا بڕێکی زۆر موشەکی بەرپەرچدانەوەی بۆ خستنەخوارەوەی موشەکە ئێرانییەکان بەکاردەهێنا. 

ئەم لێدوانە دژبەیەکە لەگەڵ وتەی بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیلی کە ڕایگەیاندبوو ئەمریکا لە ڕێگەی تێکشکاندنی بەشێک لە موشەکەکانەوە هاوکاریی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیلی کردووە و هەمامەهەنگیش لە نێوان سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئایال زامیر و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا براد کوپەردا هەبووە.

هاوکات دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیسرائیل داواکارییەکی ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ئێران قبووڵ کرد، بەڵام لە هێرشەکانی بۆ سەر باشوری لوبنان بەردەوام دەبێت، کە ئەمەش دۆخەکە بە هۆی هەڕەشەکانی ئێرانەوە بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات.