شارپرێس:
پێگەیەكی هەواڵی ئاشكرایدەكات، كە ڕەنگە ئەمشەو یان سبەی عومان و ئێران سەبارەت بەگەروی هورمز بگەنە ڕێككەوتن و لەبەرامبەردا سەرۆكی ئەمریكاش فەرمانی بەسوپاكەی كردوە ئەمشەو هێرشی نوێ نەكەنە سەر ئێران.
پێگەی هەواڵیی ئەکسیۆس بڵا,یكردەوە، کە ئەگەری هەیە وڵاتی عومان و ئێران بگەنە رێککەوتنێکی کۆتایی لەسەر کردنەوەی گەروی هورمز.
پێگەكە لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردوە، ئەگەری هەیە ئەمشەو یان سبەی، رێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان مەسقەت و تاران لەسەر پرسی گەروی هورمز واژۆ بکرێت.
هەمان پێگە ئەوەشی خستوەتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی بەسوپای وڵاتەکەی داوە هیچ هێرشێکی نوێ نەکەنە سەر ئێران.