شارپرێس:
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکاو ئیسرائیل بەنۆ ئامانجی دیاریکراو و ڕاگەیەندراو و نووسراو هێرشیان کردە سەر ئێران، بەڵام لە هیچ ئاستێکدا نەگەیشتنە هیچ کەمێک لە ئامانجەکانیان، ئەمەش وەک گەورەترین شکستی ڕەهای ئەمریکا و ئیسرائیل و سەرکەوتنێکی مەزن بۆ ئێران ئەژمار دەکرێت.
لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی پەرلەمان روونیکرۆدتەوە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی جەنگێکی نامەردانە بوونەتەوە بە سەرکردایەتیی ئەمریکا و ئیسرائیل، بەڵام گەلی ئێران بە ئازایەتی و دڵسۆزییەوە خۆڕاگر بوون و لە ڕووی سەربازیی و سیاسییەوە سەرکەوتنێکی ڕاستەقینەیان بەدەستهێناوە.
قالیباف جەختی کردۆتەوە مەرج نییە سەرکەوتن بە واتای لەناوچوونی تەواوەتیی سوپای دوژمن بێت، بەڵکو نەهاتنەدی هیچ کام لە ئامانجە دیاریکراوەکانی دوژمن خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنە.
هەروەها یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکای وەک بەڵگەنامەی شەرەف و سەرکەوتن بۆ چەسپاندنی دەستکەوتە سەربازییەکان لە بواری دیپلۆماسیدا وەسف کرد.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم سەرکەوتنە مەزنە لە هەردوو بەشەکەدا بە هەوڵ و بەشداریی گەلی ئێران لە هەموو توێژ و ئایین و نەتەوەکان هاتۆتە دی کە بە شانازییەوە بەرگرییان لە کۆماری ئیسلامی و خاک و شۆڕشەکەیان کرد.