بۆچی ترەمپ لەڕێککەوتنی ئێران و عوممان لەبارەی گەروی هورمز دەترسێت؟.. شرۆڤەکارێکی ئیسرائیلی وەڵام دەداتەوە

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانی سیترینۆڤیتش، شیكەرەوەی ئیسرائیلیی تایبەتمەند لە باری ئێران، دوێنێ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هەڕەشە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ بۆردومانکردنی سوڵتاننشینی عومان ئەگەر ڕێگری لە هەوڵەکانی وڵاتەکەی بگرێت لە گەرووی هورمز، یارمەتیی ئەمریکا نادات بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.

ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت: ئێران دەڵێت کار لەسەر دانانی دوا دەستکارییەکانی ڕێککەوتنێک دەکات لەگەڵ سوڵتاننشینی عومان سەبارەت بە کردنەوەی ڕێڕەوی نوێ بۆ کەشتیوانیی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، لەکاتێکدا سیترینۆڤیتش پێیوایە ترەمپ لەوە دەترسێت کە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە دەرفەت بە ئێران بدات کۆنتڕۆڵی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە بکات.

سیترینۆڤیتش، کە سەرۆکی پێشووی بەشی ئێران بووە لە هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەش کردووە کە دۆناڵد ترەمپ لەوە دەترسێت ئەگەر ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە بکرێت، وڵاتانی کەنداو بە هەمان ئاڕاستەدا بڕۆن، ئەمەش فشار دەخاتە سەر ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی گۆڕەپانی ئابڵۆقەی دەریایی، وە جەختیشی کردەوە کە ئێران ڕادەستی فشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا نابێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری فۆکس نیوز، بە تووڕەیی و بەکارهێنانی وشەی نەشیاو رایگەیاند کە ئەگەر عومان ببێتە رێگر لەبەردەم هەوڵەکانی ئەمریکا، ئەوا "بۆردوومانی دەکەین." هەروەک مانگی ئایاری رابردووش رایگەیاندبوو کە دەبێت عوممان وەک هەمووان رەفتار بکات "ئەگەرنا لەناویان دەبەین".