بەغدا گوژمەیەکی دیکەی پارەی بۆ هەرێم نارد

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بازرگانی عێراق، بڕیاری خەرجکردنی بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم درا، کە بڕەکەی زیاتر لە 58 ملیار دینارە و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.


سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیاران دراوە کە کۆی گشتییەکەی 58 ملیار و 633 ملیۆن و 889 هەزار دینارە.

سەبارەت بەچۆنییەتی دابەشکردنی پارەکە بەسەر پارێزگاکاندا، بریکاری وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوە کرد، بۆ پارێزگای هەولێر 19 ملیار و 726 ملیۆن دینار، بۆ پارێزگای سلێمانی 21 ملیار و 908 ملیۆن دینار، هەروەها بۆ پارێزگای دهۆک 16 ملیار و 999 ملیۆن دینار تەرخان کراوە.

ئاشكراشیكرد، پاش ناردنی ئەم بڕە پارەیە، هێشتا 83 ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵی 2025ـی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی فیدراڵی ماوە و پێویستە ڕەوانە بکرێت.