شارپرێس:
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندی شاری غەززە نۆ كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
ئاژانسەكە بڵاویكردەوە، لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە لانیكەم نۆ فەلەستینی كوژراون و 15ی دیكەش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشكردووە، گەنجێكی دیكەش بەهۆی ئەوەی ماتۆڕسكیلەكەی لە كەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە كراوەتە ئامانج، كوژراوە.
ئاژانسەكە بە پشتبەستن بە سەرچاوەكانی نەخۆشخانەی شیفا، هەواڵی گەیشتنی تەرمی نۆ كەسی بڵاوكردەوە، جگە لە 15 بریندار كە زۆربەیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ئیسرائیل لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێرشەكانی بۆ سەر غەززە چڕكردووەتەوە و دوێنێش چوار سەركردەی حەماسی كردە ئامانج.