شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جارێكی دیكە دووپاتیكردەوە بەهیچ جۆرێك ڕێگا بەبوونی سەربازی توركیا لە سوریا نادەن.
ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە پێشتر ئەو پەیامەیان ناردووە كە ڕێگا بە بوونی سەربازی توركیا لە سوریا نادرێت، بەڵام دیارە گوێ نەگیراوە وەك پێویست، بەڵام كارێكمان كرد باشتر تێبگەن.
ئەوە لەكاتێكدایە بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ سەرۆكی دەزگای مۆسادی ئیسرائیل لەبارەی بوونی توركیا لە سوریا لەڕۆژی 14ی ئاب لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا قسەی كردووە.
بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژئاواییەكان، ئیسرائیل ئەمریكای ئاگاداركردووە كە توركیا سیستمی سەربازی لەناو فڕۆكەخانەی ئەبوزهور لە ئیدلب دامەزراندووەو ئەمریكاییەكانیش متمانەیان بەم زانیارییانە كردووە.