هۆشداری لەفراوانبونی جەنگەكەو داخستنی گەرویەكی دیكە دەدرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 537 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسانی یەمەن هۆشداری دەدەن لەوەی حوسسیەکانی یەمەن لەهەوڵی ئەوەدان کەناراوەکانی گەروی باب ئەلمەندەب کۆنترۆڵ بکەن.


موعەمەر ئەلعەریانی، وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن، بەئاژانسی ئەی ئێف پی ڕاگەیاندوە، حوسییەکانی یەمەن سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەناراوەکانی گەروی باب ئەلمەندەب.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،" حوسییەکان دەیانەوێت لەرێگەی فراوانکردنی هەژمونیان لەکەناراوەکانی ڕۆژئاواو کۆنترۆڵکردنی دورگە ستراتیژییەکانی دەریای سور، هەلومەرجەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی گەروی باب ئەلمەندەب بگونجێنن".

وەزیرەكەی یەمە، ئەوەشی ئاشكراكردوە، جموجۆڵە سەربازییەکانی حوسییەکان و بەئامانجگرتنی بەردەوامی بەندەرەکان، ژێرخانە مەدەنییەکان و کەشتییە جەنگییەکانی حکومەت، گوزارشت لەو پلانە مەترسیدارە دەکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستا گەروی هورمز جیهانی توشی پێشهاتێكی ئابوری مەترسیدار كردۆتەوە.