شارپرێس:
تۆم بڕاک، نێردەی تایبەتی ترەمپ ئاشکرایدەكات، کە پێکدادانێکی سەربازی لەنێوان تورکیا و ئیسرائیل نزیک بوو ڕوبدات و تەنها هەنگاوێکی مابوو.
تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕاشیگەیاند، بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبوو زوهور لەسوریا زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بوو بۆ ڕوبەڕوبونەوەیەکی سەربازیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا.
نێردەی ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوێنێ تەنها یەک هەنگاو لەڕوبەڕوبونەوەیەکی سەربازیی ڕاستەوخۆی نێوان تورکیاو ئیسرائیل دور بوین.
ئەمە لەكاتێكدایە، سەرۆکایەتیی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،" ئەو پڕوپاگەندەو تۆمەتە ئیسرائیلییانەی کە دەڵێن سوریا ڕێگەی بەهێزە تورکییەکان داوە لە فڕۆکەخانەی ئەبوو زوهوور جێگیر ببن، هیچ بنەمایەکی نییانە.
هاوكات، ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە، 8 هێرشی ئاسمانی کردە سەر فڕۆکەخانەکە کە دەکەوێتە گوندەوارەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیبەوە لەنزیک سنوری تورکیا.