ئێران هۆشدارییەكی توند دەداتە وڵاتانی كەنداو

جیهان

52 خولەک پێش ئێستا‌ 178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری توند بە وڵاتانی كەنداو دەدات و دەڵێت، ئەگەر لەدژی ئێران هاوكاری ئەمریكا بكەن، ئەوا وەك دوژمنكارییەك هەژماری دەكەن و وەڵامی توندیان دەبێت.


عەلی عەبدوڵاهی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە رۆژانی رابردودا لەئاسمانی ئێراندا ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی سەربازی بەدیکراوە، بەشێك لەوانە فڕۆكانەش تایبەت بون بە گەیاندنی سوتەمەنی.

ئەوەشیخستەڕوو، هەر پشتیوانی یاخود ئاسانکارییەک بۆ هێزەکانی ئەمریکا بكرێت، لەلایەن ئێرانەوە وەک بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا سەیر دەکرێت.

سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئێران داواشی لەوڵاتانی ناوچەکە کرد ڕێگە نەدەن ئەمریكا خاکی وڵاتەكەیان بۆ هیچ هێرشێک بۆسەر ئێران بەکاربهێنن، بە پێچەوانەوە وەڵامی توندیان دەبێت.