شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنی
پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 دەکەن و دوای تەواوکردنی بەمزوانە رەوانەی پەرلەمانی عێراقی
دەکەن، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە
ئەندامانی فراکسیۆنی سادیقون و لەکۆبونەوەیەکدا کۆمەڵێک پرسی نیشتیمانی تایبەت بە باشترکردنی
دۆخی خزمەتگوزارییەکان لەسەرجەم پارێزگاکان تاوتوێکرا ".
بەپێی راگەیەنراوەکە، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران باسی
لەوەکردوە کە لەئێستادا کاردەکەن بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2027 و
لەنزیکترین کاتدا رەوانەی پەرلەمانی دەکەن.
زەیدیی ئەوەشیخستەڕوو،" جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پلانی
حکومەت بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە داهاتوو دەکەینەوە".