کۆتایی ژیانی فرانسیس سمیس؛ ئەو زیندانییەی 8 جار لە لەسێدارەدان ڕزگاری بوو

هەمەڕەنگ

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 684 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کەناڵی "بی بی سی" ڕایگەیاند کە فرانسیس سمیس، بەتەمەنترین زیندانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تەمەنی 101 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی 8 جار لە سزای لەسێدارەدان ڕزگاری ببوو.

 سمیس لە ساڵی 1950 لە ویلایەتی کۆنێتیکت بە تۆمەتی کوشتنی پاسەوانێکی یانەیەک سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا کاتێک تەمەنی 25 ساڵ بوو.
 تۆمەتباری دووەم ڕێککەوتنی لەگەڵ لێکۆڵەران کرد و شایەتیی لە دژی سمیس دا، بەڵام دوای چەند ساڵێک دانینا بەوەی خۆی تاوانەکەی ئەنجامداوە.
 بۆ چەندین دەیەی بەردەوام، لێکۆڵەران گومانیان لە کەیسەکە هەبوو بەهۆی گۆڕانی وتەی شایەتحاڵەکان، ئەمەش بووە هۆی ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانەکەی بۆ 8 جار و لە ساڵی 1954دا گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
سمیس لە کاتی خەودا لە ماڵی بەساڵاچووان لە ڕۆکی هێڵ گیانی لەدەستدا، لە کاتێکدا بۆ ماوەی 70 ساڵ بەردەوام تایوانەکەی ڕەت دەکردەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی