شارپرێس:
بڕیاری ئیمارات
بۆ ڕاگرتنی مامەڵە بازرگانیی و داراییەکان لەگەڵ ئێران، گورزێکی قورس و ڕاستەوخۆیە
لە ئابوریی تاران، بە جۆرێک کە دەکرێت بە یەکێک لە توندترین ڕوشوێنە ئابورییەکانی
ئەبوزەبی لە دژی ئێران هەژمار بکرێت.
هۆکاری ئەم
کاریگەرییە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئیمارات و بەتایبەت دوبەی بۆ چەندین ساڵ وەک ناوەندێکی
سەرەکیی بۆ هاوردەکردنی کاڵا، گواستنەوەی پارە و تێپەڕاندنی سزاکانی ئەمریکا خزمەتی
بە ئێران کردوە، پچڕانی ئەم پەیوەندییە کێشەی گەورە بۆ ئابوریی ئەو وڵاتە دروست
دەکات .
بە پێی ئامارەکان، قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو
وڵات ساڵی ڕابردوو گەیشتۆتە نزیکەی 27 ملیار دۆلار، کە دەکاتە نزیکەی چارەکی کۆی
بازرگانیی ئێران . یەکەم زیانی
ڕاستەوخۆی ئەم بڕیارە لە بازاڕی دراودا دەرکەوت، بە جۆرێک کە نرخی ئاڵوگۆڕ لە بەرامبەر
دۆلاردا بەرزبۆوە بۆ نزیکەی 1,900,000 ڕیاڵ .
داخستنی کەناڵەکانی ئیمارات گواستنەوەی پارە
قورسترب دەکات و بازرگانان ناچار دەکات پەنا بۆ ناوەندی جێگرەوە بەرن، ئەمەش تێچووی
گواستنەوە بەرز دەکاتەوە و گوشاری زیاتر دەخاتە سەر بەهای ڕیاڵ.
هەروەها، لەدەستدانی بەندەری جەبەل عەلی وەک دەروازەیەکی
سەرەکی بۆ هێنانی پارچە یەدەگ، کەرەستەی پیشەسازیی و کەرەستە خاوەکان، پرۆسەی
هاوردەکردن لە ڕێگەی زۆربونی نێوەندگیرەکانەوە ئاڵۆزتر و گرانتر دەکات .
جگە لە هاوردە، هەناردەی ئێرانیش، بەتایبەت کانزاکان
و مس، زیانی گەورە دەبینێت، چونکە ڕێگە وشکانی و هێڵەکانی ئاسن ناتوانن جێگرەوەیەکی
تەواو بۆ گواستنەوەی دەریایی و کاڵا قورسەکان دابین بکەن .
هەرچەندە تاران
هەوڵ دەدات لەرێگەی تورکیا، عێراق، عومان و پاکستانەوە ڕێڕەوی جێگرەوە بدۆزێتەوە،
بەڵام ئەم بژاردانە لە ماوەی کورتدا ناتوانن توانای لۆجستیکی و ژێرخانی جەبەل عەلی
قەرەبوو بکەنەوە و کەمتر کارا و تێچوویان زیاترە .
لە ئەنجامدا، ئابوریی ئێران ڕوبەڕوی بەرزبونەوەی
نرخی دراو، زیادبونی تێچووی پارەگواستنەوە، و بەرزبونەوەی نرخی کاڵا دەبێتەوە، کە
هەمویان پێکەوە هەڕەشەی شەپۆلێکی فراوانی هەڵاوسان و قەیرانی درێژخایەن بۆ سەر
ئابوریی ئێران دروست دەکەن.
ئاکۆ عەبدوڵڵا
ئاڵی