شارپرێس:
دوای چەند کاتژمێرێک لەجێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی نرخی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لەعێراق و هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیارەکەی راگرت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، حسێن عەوادی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا کە نرخی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی عێراقی هاوشێوەی پێشوو بە 91 هەزار دینار بمێنێتەوە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە،" لە ئەمڕۆوە نرخی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە 91 هەزار دینارەوە بۆ 101 هەزار دینار بەرزکرایەوە، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە لە ناو سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرا .