شارپرێس:
پاش زنجیرەیەک گفتوگۆی ژێربەژێر لەلوتکەی کۆبونەوە نێودەوڵەتییەکاندا، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشێوازێکی ناڕاستەوخۆ گڵۆپی سەوزی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق هەڵکردوە بهپێكهاتهى هێزەکانی نزیک لهئێران كه بهبهرهى موقاوهمه ناسراون، بهگوێرهى ئەو زانیارییانە ئەم هەنگاوە گۆڕانکاریی جدی لەهاوسەنگیی سیاسیی بەغدادا دروستدەکات.
سەرچاوە دیپلۆماسییە باڵاکان بهئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس-یان وتوه، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەکاتی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ نیویۆرک لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بەمەبەستی بهشداریكردن لەکۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، ڕەزامەندییە ناڕاستەوخۆکەی واشنتۆنی بەدەستهێناوە، ئەم لێکتێگەیشتنە نوێیە لەکاتی کۆبونەوە دوقۆڵییە هەستیارەکەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا یەکلاییکراوەتەوە.
بهگوێرهى ئهو بەدواداچونهى سەرچاوەكان كردویانه، خاڵی سەرەکیو لوتکەی ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا لەکاتی داڕشتنی کابینەکەدا، بریتیبوە لەکاندیدکردنو دانانی لەیس خەزعەلی (برای قەیس خەزعەلی، ڕێبەری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق) لەپۆستێکی باڵادا؛ چونکە واشنتۆن ئەم گروپەى بەفەرمی لەلیستی ڕەشی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا جێگیرکردوە.
سەرچاوەکەی ئاژانسی فرانس پرێس کلیلەکانی پشتی ڕەزامەندییەکەی ئەمریکای ئاشکراکردوەو وتویهتى، "گڵۆپە سەوزەکەی ترەمپ دوای ئەوەهاتوە کە عەلی زەیدیی بەفەرمی دڵنیاییی ئەمنیی داوەتە کۆشکی سپی، بەڵێنیداوە حکومەتەکەی بەتوندی بەردەوامدەبێت لەجێبەجێکردنی پلانە نیشتمانییەکانی چەکداماڵینو کۆنترۆڵکردنی هێزە چەکدارەکانو بەکرداریی ڕێگریی تەواو دەکات لەوەی ئەو گروپانە هێرشی نوێ بكهنهسەر باڵیۆزخانە، بنکەو بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لەعێراقو ناوچەکەدا".
