شارپرێس:
بانکی ڕافیدەین ڕایدەگەیەنێت، لەسەر داوای فالح ساری وەزیری دارایی عێراق، دەستی بەبەخشینی قەرزی ئەلیکترۆنیکردوە بۆ ئە و فەرمانبەرو خانەنشینانەی موچەکانیان لەسەر بانکەکەیانەو هەڵگری کارتی ڕافیدەینن.
بانكەكە لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، کە لەژێر چاودێریی وەزیری دارایی فالح ساری دەرچوە، ئەم هەنگاوانە لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی بانکی و بەهێزکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و پشتیوانیکردنی هاوڵاتییان و کەرتی تایبەتدا دێن.
لەمیانەی سەردانەکەیدا، وەزیری دارایی جگه لەکۆبونەوە لەگەڵ کادیرانی باڵا، لقی بازرگانان، بەشی کڕیاران و گەنجینەی بەسەرکردەوە، هەروەها بانکەکە ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بانکی(OBDX) و ئاگادارکردنەوەی خێرا بە (SMS)ـی لە 96لقی ئەلیکترۆنیدا کاراکردوە.
بانکی رافیدەین جەختی کردەوە، ئەم چاکسازییانە ئامانجیان ئاسانکاریکردن و خێراکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و بەهێزکردنی ئابوریی نیشتمانییە.