ئەو پارێزەرە دەستگیرکرا کە لەناو دادگا دەمانچەی راکێشا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە لەناو دادگای شارەکە دەمانچەی لە پارێزەرێکی دیکەی هاوپیشەی راکێشابوو.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،" دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە، 18ى 10ى 2026 کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە دادگای هەولێر، دوو پارێزەر بە ناوەکانی (ی. ز. م) و (س. ع. ح) دەبێتە دەمەقاڵێیان، بۆ ئەم مەبەستە ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی دادگا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بابەتەکەیان دا، بەڵام لەلایەن یەکێک لە پارێزەران بەناوی (ی. ز. م) دەمانچە دەرهێنرا و هەڵات ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددەی ( 31/406)لە یاسای سزادان ڕاگيراوە ".