تەندروستی هەولێر: توانیمان 208 هاوڵاتی لەمەترسی لافاو رزگار بکەین

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 10 تیمی فریاکەوتن بەسەر ناوچە زیانلێکەوتوەکاندا دابەشکران، ئەو تیمانە توانیان 208 هاوڵاتی لە ناو ئاوی لافاوەکە دەربهێنن، کە شەش کەسیان پێویستیان بە چارەسەری زیاتر بوو و بە خێرایی گەیەندرانە نەخۆشخانە.


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەسەر ڕاسپاردەی د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، تیمەکانی 122 لە ئێوارەی دوێنێوە تا درەنگانی شەو، شان بە شانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر، بەشداری هەڵمەتی ڕزگارکردن و هاوکاریکردنی خەڵکیان کرد و چارەسەری سەرەتایی ئەو هاوڵاتیانەیان کرد کە پێویستیان پێی بوو ".

ئەوەشیخستەڕوو، تیمەکانی بەشی کردە پزیشکیەکان جەخت دەکەنەوە کە ئامادەباشییان بەردەوامە و لە هەر کاتێکدا پێویست بێت بۆ فریاکەوتنی هاوڵاتییان.