نەتەوە یەكگرتوەكان هاوخەمی بۆ هەولێرییەكان دەربڕی

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق پرسەو سەرەخۆشیی قوڵی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان کرد.


نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق لەڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی داوە، "نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق پرسەو سەرەخۆشیی قوڵی خۆی ئاراستەی ئەو خێزانانە دەکات کە لەلافاوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستاندا کەسوکاریان گیانی بەختکردوە، یان ڕوبەڕوی لەدەستدانی ماڵ و موڵکیان بونەتەوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەهەماهەنگیی نێودەوڵەتی لەگەڵ دامەزراوەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردوەو دەڵێت،" رێکخراو، سندووق و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرتاسەری عێراقدا، بەهەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن بۆ باشترکردنی ئامادەیی بۆ بەدەمەوەچونی حاڵەتە کتوپڕەکان و پێشخستنی ژێرخان و ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان."

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە کە نەتەوە یەکگرتوەکان ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست و داواکردندا، پاڵپشتیی پێویست پێشکەش بەدەسەڵاتە نیشتمانی و خۆجێییەکان بکات بەمەبەستی بەهاناوەچونی لێقەوماوان.