شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری دەداتە ئەمریکاو ڕایگەیاند، دەنگدەرانی ئەمریکا بڕیاری خۆیان داوەو ئێستا کاتی ئەوەیە کۆشکی سپیش بڕیاری خۆی بدات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، پێشنیازە دوو ڕۆژییەکەمان بۆ راگرتنی جەنگ هێشتا ماوە، مەرجەکان جێبەجێ بکەن و ئەنجامەکان دەبینن.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریداو وتی، ئەگەر جەنگ هەڵبژێرن، دەبینن کە چۆن جەنگاوەرەکانمان دۆزەختان بەسەردا دەبارێنن.