شارپرێس:
سوپای ئەمریکا پێکهێنانی تیمێکی تایبەتی 20 ئەندامی ڕاگەیاند، بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ پەکخستنی ئەو رێگە وشکانییانەی دەچنە ناو ئێران.
براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەپەیامێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، کاری ئەم تیمە توانای ئێران بۆ دابینکردنی دارایی تیرۆر، دروستکردنەوەی کارگەکانی چەک و پڕکردنەوەی پێداویستییە سەربازییەکانی زیاتر سنوردار دەکات".
سێنتکۆم لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، تیمەکە لەکەسانی سڤیل و سەربازی پێکدێت و بنکەکەیان لەویلایەتی فلۆریدا دەبێت؛ ئەرکیان هاوئاهەنگیکردن دەبێت لەگەڵ دەزگا جیاوازەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ رێگری لەگواستنەوەی چەکی پێشکەوتوو، تەکنەلۆجیای چەک، کەرەستەی سزادراو سەرچاوەی داهاتی نایاسایی لەسەرانسەری سنورە وشکانییەکانی ئێران و دەریای قەزوین.