شارپرێس:
بەهۆی لافاوەکەی شەوی رابردوی هەولێر، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ خەڵکی شارەکە دەنێرێت و دەڵێت،" دڵمان لاتانە و بە غەمبارییەوە چاودێریی
دۆخی سەختی ئێوە و لێکەوتەکانی لافاوەکەی شەوی رابردوو دەکەین ".
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
لەپەیامێکدا بۆ هاوڵاتییانی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد،" لە قوڵایی دڵمانەوە سەرەخۆشی
و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو پەپوولە بێتاوانە و ئەو گەنجە دەکەین کە لەپێناو
رزگارکردنی ژیانی هاونیشتمانییانی دیکەدا گیانی خۆی بەخشی و بووە هێمای قوربانیدان
".
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت،" لە خودای گەورە داواکارین بە
بەهەشتیان شاد بکات و سەبووری بە خانەوادەکانیان ببەخشێت ".