رۆژنامەیەکى ئەڵمانی بە مانشێتى کوردی بۆ ئەردۆغانى نووسی "بەخێر نەیەیت"

جیهان

28/09/2018‌ 3341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەى ئەڵمانیاى نوێ (Neues Deutschland) بە مانشێتی کوردی وەڵامى سەردانەکەى ئەردۆغانی بۆ ئەڵمانیا دایەوە و لە مانشێتەکەیدا نووسیى "ئەردۆغان بەخێر نەیەیت".


رۆژنامەى ئەڵمانیای نوێ (Neues Deutschland) بە مانشێتى کوردی سەرنجی خستە سەر گەشتەکەى تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەڵمانیا، کە دوێنێ نیوەڕۆ لە شاری بەرلینى پایتەخی ئەڵمانیا دەستى بە دانوستانە فەرمییەکان کرد.


رۆژنامەکە بە مانشێتى "ئەردۆغان بەخێر نەیەیت" چاپ و بڵاوکرایەوە و هەروەها ئەردۆغان لە ئەڵمانیا لەلایەن زۆربەى لایەن و رێکخراوەکان، ئۆپۆزسیۆن و هاووڵاتییانەوە کەسێکى پەسەند کراو نییە و قبوڵی ناکەن.

 

رۆژنامەکە تاوانەکانى ئەمدواییەى ئەردۆغانى لە کوردستان و تورکیا بەبیرخستووەتەوە و رەخنەى لەوە گرتووە، کە سەرۆک کۆمارى تورکیا لەسەر فەڕشی سوور لە ئەڵمانیا پێشوازیى لێکراوە.

سەرچاوە: ئاژانسی فورات نیوز

هـ ـ ر