چاوشئۆغڵۆ پشتگیری توركیا بۆ عەبدولمەهدی رادەگەیەنێت

عیراق

11/10/2018‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەولود چاوشئۆغڵۆی وەزیری دەرەوەی توركیا پشتگیری وڵاتەكەی بۆ عادل عەبدولمەهدی راگەیاند، كە راسپێراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

مەولود چاوشئۆغڵۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی بەغدای كردو وێستگەی یەكەمی سەردانەكەشی كۆبوونەوە بوو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، كە رایگەیاندووە، توركیا لەپێكهێنانی حكومەت، پشتگیری تەواوی عێراق.

وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاندووە، توركیا لەدوای پێكهێنانی حكومەتیش بەردەوامدەبێت لەپشتوانی عێراق‌و هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەهەموو بوارێك دەدات، بەتایبەتی بواری بازرگانی.

چاوشئۆغڵۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە لەشاری بەغدا دەبێت‌و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆدەبێتەوەو بڕیارە رۆژی هەینیش سەردانی شاری هەولێر بكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە.

هـ ـ ح