تائێستا هێزەكانی ئەمریكا لەسوریاوە نەكشاونەتەوە بۆ بنكە سەربازییەكەی عێراق

عیراق

01/01/2019‌ 1161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تائێستا هێزەكانی ئەمریكا لەسوریاوە نەكشاونەتەوە بۆ بنكە سەربازییەكەی عێراق، وەك ئەوەی دۆناڵد ترامپ بڕیاری لێداوە.

عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژ بەناوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی عێراق رایگەیاند، هیچ هێزێكی ئەمریكی لەسوریاوە نەكشێنراونەتەوە بۆ عێراق.

عەمید یەحیا رەسوڵ راشیگەیاند، كە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن، هێزەكانی ئەمریكا لەسوریاوە بۆ بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەعێراق كشاونەتەوە دوورن لەراستییەوە.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا 19ی مانگی رابردوو بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لەسوریادا، كە بڕیارە ئەو هێزانەی لەو وڵاتە دەكشێنەوە لەعێراق جێگیربكرێن.

هـ ـ ح