كەسانی ڕووەك خۆریش لەمەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار بێبەش نین

تەندروستی

15/05/2019‌ 665 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەوتەی لێكۆڵینەوەیەكی لێكۆڵەران، ڕێژەی ئەسید ئامینە (amino acid) لەجۆری هۆمۆسیستین (Homocysteine) لە خوێنی كەسانی ڕووەكخۆردا بەرزە. 

ئەو لێكۆڵینەوەیە، كە لە وڵاتی چین ئەنجامدراوە، ئەوەی دەرخستووە، خواردنی ڕووەكیش دەتوانێت مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار زیاد بكات و مەیینی خوێنی بەدوادا بێت.

زۆر لەپسپوڕان لەو بڕوایەدان خواردنە ڕووەكییەكان سوودێكی زۆریان هەیەو ئەو وەك چارەسەرێكی باشی نەخۆشییەكانی شەكرە، قەڵەویی، پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار دەزانن.

بەڵام لەم كۆتایانەدا لێكۆڵەرانی وڵاتی چین بەو ئەنجامە گەیشتوون، كە بەپێچەوانەی ئەو بیروباوەڕە بەربڵاوانە، خواردنە ڕووەكییەكانیش مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و دەماریان لێدەكرێت.

لەو لێكۆڵینەوەدا هەروەها دیاریكراوە، ڕێژەی هۆمۆسیستین لەخوێنی كەسانی ڕووەكخۆردا زۆر بەرزە و بەرزبوونەوەی ئەم ماددەیە نەخۆشی خوێنبەرە كرۆنار(Coronary artery disease)یەكانی دڵی بەدوادا دێت.

هەروەها ئەو كەسانە زۆرجار لەكەمی ڤیتامینەكانی B12، ئۆمێگا3، ئاسن وكانزا-دا ڕووبەڕوون، كە لە سەرهەڵدانی نەخۆشییەكانی دڵ و دەماردا دەورێكی گرنگیان هەیە. 
 
وەرگێڕان: یاسین نادر