شارپرێس:
یانه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی لـەمیانی یارییه‌كانی هەفتەی 27ی خولی نایابی عێراقدا لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری به برینداری مـیوانداری لـە یانەی حـوسێن دەکـات.
یانه‌ی هـەولێر ئێستا بە بارودۆخێکی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت، له حه‌وتی یاری رابردوودا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و ئاهه‌نگ بگێڕێت، ئه‌مڕۆش به‌و دۆخه خراپه‌وه كه تێی كه‌وتووه رووبه‌ڕووی یانه‌ی حـوسێن ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر و حوسێن كاتژمێر 4:00ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ولێر ده‌یه‌وێت رزگاری ببێت له‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتووه، لـە بەرامبەردا حـوسێن لـە ئاستێکی خراپدایە و یانەکە شـەڕی مانەوەی خولەکە دەکات نایەوێت هیچ خاڵێک لەدەستبدات.
هەولێر بە 29 خاڵ خانەی 15هەمی خولی نایابی عێراقی گرتووە و یانەی حوسێنیش بە 20 خاڵ پلەی پێش کۆتای گرتووه.
ه.م