شێوازێكی نوێ بۆ ڕێگریكردن لەنەخۆشی شێرپەنجەی پەنكریاس دۆزرایەوە

تەندروستی

09/06/2019‌ 1017 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لێكۆڵەران لەدیراسەیەكی نوێیاندا بەسوودوەرگرتن لەدەرمانی ئولاپاریب   (olaparib)توانییان ، پڕۆسەی گەشەكردنی شێرپەنجەی پەنكریاس بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمبكەنەوە.

زۆربەی نەخۆشانی تووشبوو بەشێرپەنجەی پەنكریاس ناتوانن ماوەی زیاتر لەساڵێك زیندوو بمێننەوە، بەڵام لێكۆڵەرانی زانكۆی شیكاگۆ لە ئەمریكا لەلێكۆڵینەوەیەكیاندا بەو ئەنجامە گەیشتن، كە "یەك لەسەر سێی" ئەو نەخۆشانەی لەدەرمانی ئولاپاریب (olaparib) سوودیان وەرگرتووە، 2 ساڵ پاش پشكنین لەبەكارهێنانی ئەو دەرمانە توانیویانە بەردەوامی بەژیانی خۆیان بدەن.

لێكۆڵەران لەو لێكۆڵینەوەدا ئەو نەخۆشانەیان خستەژێر لێكۆڵینەوە، كە هەندێك بازدانیان لەجینی (BRCA)دا هەبوو، كە ئەو بازدانە بۆماوەییە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس، هێلكەدان، پڕۆستات و سینگ زیاتر دەكات. 

لەگەڵ ئەمەشدا ئەو بازدانە كاریگەری لەسەر توانای نۆژەنكردنەوە لەDNA  دەكات، كە بەهۆی هەندێك هۆكاری وەكوو زۆر لەبەر خۆرەتاودا مانەوە و هۆكارگەلیتر دروست دەبێت.

لێكۆڵەڕان لەو پشكنینەدا بەسكرینینگی(screening)  زیاتر لە3هەزار و 300 كەسی تووشبووی بە شێرپەنجەی پەنكریاس، نزیكەی 250 كەس لەوانیان، كە ئەو جێنە عەیبدارەیان هەبوو ناسییەوە و بەهەندێك لەوان دەرمانی(olaparib) و هەندێكیتر لەوان هاوشێوە دەرمانی تریان دا.

لێكۆڵینەوەكە هەروەها دەریخست دەرمانی(olaparib) ، كە كۆمپایای ئەڵمانی دەرمان دروستكردنی "مێرك" بەناونیشانی لینپارزا(Lynparza)  دەیفرۆشرێت، مەترسی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی پەنكریاسی بە بەراورد بە گروپەكانی تر كە هاوشێوە دەرمانییان وەرگرت، كەمتر كردەوەو تاڕادەیەك نەخۆشییەكەیان كونتڕۆڵكردو ئەو گرێیەش كەبەهۆی ئەم دەرمانەوە چارەسەر كرا، لەگەڵ بچووك بوونەوەی تا ماوە 2ساڵ لەو ڕادە و ئەندازەدا مایەوە.

شێرپەنجەی پەنكریاس كاتێك ڕوودەدات، كە خانەكانی نێو غودەو گرێی پەنكریاس، كە لەپشت گەدە-وەن، بەشێوەیەكی دەرچوون لەكونتڕۆڵ دەست بە بڵاوبوونەوە دەكەن و تۆپەڵێك دروستدەكەن، كە ئەم تۆپەڵەیەش بۆ بەشەكانیتری جەستە دەگوازرێتەوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر

بەپەلە